Al-Bayyinah

البينة

The Clear Proof8 ayahsMedinan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

لَمۡ يَكُنِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأۡتِيَهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ﴿١

1ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون لە خاوەن نامە وبت پەرستان دەستیان ھەڵنەگرت(لەو بێ بڕواییە) تا نیشانە ڕوونەکەیان بۆ ھات

رَسُولٞ مِّنَ ٱللَّهِ يَتۡلُواْ صُحُفٗا مُّطَهَّرَةٗ﴿٢

2(کە ئەویش) پێغەمبەرێکە لە خواوە چەند پەڕەیەکی پاکیان (بەسەردا) دەخوێنێتەوە

فِيهَا كُتُبٞ قَيِّمَةٞ﴿٣

3کە تێیاندایە چەند نوسراو (سورەت) ێکی بەنرخ

وَمَا تَفَرَّقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ﴿٤

4وە جیانەبوونەوە ئەوانەی کە پەیامیان بۆ ھاتبوو دوای ئەوە نەبێ کە نیشانە ڕوونەکەیان بۆ ھات (کە پێغەمبەری ئیسلامە)

وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُواْ ٱلزَّكَوٰةَۚ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلۡقَيِّمَةِ﴿٥

5(لەگەڵ ئەوەشدا) کە فەرمانیان پێ نەدرا بوو مەگەر بەوەی کە پەرستشی خوا بکەن بەدڵسۆزی ملکەچی بۆ بکەن وخۆیان بە دوور بگرن لە ھەموو بیرو باوەڕێکی خوارو خێچ، وە نوێژ بکەن وزەکات بدەن، وە ئەمەیە ئاینی ڕاست

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ شَرُّ ٱلۡبَرِيَّةِ﴿٦

6بێگومان ئەوانەی کە بێ بڕوابوون لە خاوەن پەیام وبت پەرستەکان لە ئاگری دۆزەخدان، تێیدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی، ئا ئەوانە خراپترینی ھەموو دروست کراوێکن

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ خَيۡرُ ٱلۡبَرِيَّةِ﴿٧

7بەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان ھێناو کردەوە چاکەکانیان کرد، ئا ئەوانە چاکترینی ھەموو دروستکراوێکن

جَزَآؤُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُۚ ذَٰلِكَ لِمَنۡ خَشِيَ رَبَّهُۥ﴿٨

8پاداشتی ئەوان لای پەروەردگاریان بەھەشتانێکە جێی دانیشتن ومانەوەی ھەمیشەییە، ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن، تێیدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی، خوایش لێیان ڕازی بووە وە ئەوانیش لەخوا ڕازی بوون، ئەمە بۆ کەسێکە کە لە خوا بترسێت

RELATED SURAHS