العاديات
The Chargers • 11 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1سوێند بە ئەسپانی تاودەر(کە دەپڕمێنن) چۆن پڕمەیەك (لەکاتی غەزاکردندا)
2وە سوێند بە ئاگر ھەڵگیرسێنەران لەبەرد بەناڵی سمیان
3وە سوێند بە (ئەسپانی) ھێرش بەران لە بەیانیاندا
4کە بەوە تەپ وتۆز ھەڵدەستێنن
5 وە بەو تەپ وتۆزەوە، خۆیان دەکەن بە ناوەڕاستی کۆمەڵی دوژمندا
6بەڕاستی مرۆڤ بۆ پەروەردگاری نا سوپاسە
7وە بێگومان خۆی لەسەر ئەم ناسوپاسیە شایەتە
8وە بەڕاستی مرۆڤ بۆ خۆشەویستی ماڵی دونیا زۆر بەتین وپەرۆشە
9دەی ئایا نازانی کاتێك کە مردووی ناو گۆڕەکان زیندوو کرانەوە و(ھێنرانە دەرەوە)
10وە ئاشکرا بوو ھەرچی ڕازی ناو دڵانە
11 بێگومان پەروەردگاریان لەو ڕۆژەدا ئاگادارە بە کردەوەیان