القارعة
The Striking Calamity • 11 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1ڕۆژی داچڵەکێنەر (ناوە بۆ ڕۆژی قیامەت)
2ئاخۆ چۆن بێ ئەو ڕۆژە؟
3تۆ چوزانییت ئەو ڕۆژە چیە؟
4ڕۆژێکە خەڵکی وەك پەپولەی پەراگەندە بڵاودەبنەوە
5وە شاخەکان وەك خوری شیکراویان لێ دێت
6ئەمجا ئەوەی کێشی(چاکەکانی) قورس وگران بێت
7ئەوە ئەو کەسە لە گوزەرانێکی پەسەندا ئەبێت
8وە ئەوەی کێشی(چاکەکانی) سووک بێت
9ئەوە جێی ئەو (ھاویە) یە
10تۆ چوزانییت (ھاویە) چیە؟
11ئاگرێکی ھەڵگیرساوە