Al-Layl

الليل

The Night21 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰ﴿١

1سوێند بەشەو کاتێك کە(زەوی) دادەپۆشێت

وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ﴿٢

2وە بەڕۆژ کاتێك کە ڕووناك دەبێتەوە

وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ﴿٣

3وە بەو زاتەی کە نێرو مێی دروستكردوە

إِنَّ سَعۡيَكُمۡ لَشَتَّىٰ﴿٤

4 بەڕاستی ھەوڵ وکۆششی ئێوە جۆراو جۆرە

فَأَمَّا مَنۡ أَعۡطَىٰ وَٱتَّقَىٰ﴿٥

5ئەمجا ئەو کەسەی(ماڵ) ببەخشێت ولەخوا بترسێت وپارێزکاربێت

وَصَدَّقَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ﴿٦

6وە بڕوای ببێت بەوەی زۆرچاکە بە(لا إلە إلا اللە) یان بە (بەھەشت)

فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡيُسۡرَىٰ﴿٧

7ئەوە بێگومان یارمەتی دەدەین بۆ ڕێی ئاسان (کە چاکەیە)

وَأَمَّا مَنۢ بَخِلَ وَٱسۡتَغۡنَىٰ﴿٨

8وە ئەو کەسەی ڕژدی بکات (لەماڵ بەخشین) وخۆی بێ نیاز بزانێت (لە پاداشتی پەروەردگاری)

وَكَذَّبَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ﴿٩

9وە بڕوای نەبێ بەچاکە (کە لا إلە إلا اللە یە یان بەھەشت)

فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡعُسۡرَىٰ﴿١٠

10ئەوە بێگومان ڕێی سەختی بۆ ئاسان دەکەین.

وَمَا يُغۡنِي عَنۡهُ مَالُهُۥٓ إِذَا تَرَدَّىٰٓ﴿١١

11وە سەروەت وسامانەکەی قازانجی پێ ناگەیەنێت کاتێك کە تیا دەچێت

إِنَّ عَلَيۡنَا لَلۡهُدَىٰ﴿١٢

12بەڕاستی لەسەر ئێمەیە ڕێنموونی

وَإِنَّ لَنَا لَلۡأٓخِرَةَ وَٱلۡأُولَىٰ﴿١٣

13وە ھەردوو جیھان ھی ئێمەیە

فَأَنذَرۡتُكُمۡ نَارٗا تَلَظَّىٰ﴿١٤

14من ئێوەم ترساند بە ئاگرێکی بڵێسەدار( کە دۆزەخە)

لَا يَصۡلَىٰهَآ إِلَّا ٱلۡأَشۡقَى﴿١٥

15کەس ناچێتە ناو دۆزەخەوە خراپترین کەس نەبێت

ٱلَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ﴿١٦

16ئەو کەسەی کە بڕوای نەبێت وپشتی ھەڵکردبێت (لە ئاینی ڕاست)

وَسَيُجَنَّبُهَا ٱلۡأَتۡقَى﴿١٧

17وە لێی دوور دەخرێتەوە (لەو ئاگرە) پارێزکارترین کەس

ٱلَّذِي يُؤۡتِي مَالَهُۥ يَتَزَكَّىٰ﴿١٨

18ئەوەی ماڵی خۆی دەبەخشێت تا (دڵ ودەرونی) پاك ببێتەوە

وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعۡمَةٖ تُجۡزَىٰٓ﴿١٩

19لە کاتێکدا کەس چاکەیەکی وای بەسەریەوە نیە کەپاداشت بدرێتەوە

إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ رَبِّهِ ٱلۡأَعۡلَىٰ﴿٢٠

20تەنھا مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بەرز وبڵندە

وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ﴿٢١

21سوێند بەخوا(ئەو کەسەی وابێت) لەمەولا ڕازی دەبێت (بە پاداشتی دوا ڕۆژ)

RELATED SURAHS