Al-Ma'arij

المعارج

The Ascending Stairways44 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

سَأَلَ سَآئِلُۢ بِعَذَابٖ وَاقِعٖ﴿١

1داواکارێك داوای سزایەکی (خوایی) کرد کە (ئەو سزایە) ھەر ڕوو دەدات

لِّلۡكَٰفِرِينَ لَيۡسَ لَهُۥ دَافِعٞ﴿٢

2بۆ بێ باوەڕان نیە هیچ بەرگریكارێك (کە بیان پارێزێت)

مِّنَ ٱللَّهِ ذِي ٱلۡمَعَارِجِ﴿٣

3لە (سزای) خوای خاوەن پلەو پایەی زۆر بەرز

تَعۡرُجُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيۡهِ فِي يَوۡمٖ كَانَ مِقۡدَارُهُۥ خَمۡسِينَ أَلۡفَ سَنَةٖ﴿٤

4فریشتە وجوبرەیل سەر دەکەون بۆ لای خوا لە ڕۆژێکدا کە ئەندازەکەی پەنجا ھەزار ساڵە

فَٱصۡبِرۡ صَبۡرٗا جَمِيلًا﴿٥

5کەوا بوو خۆت ڕابگرە (ئەی موحەممەد ﷺ) بە خۆڕاگرتنێکی چاك وجوان

إِنَّهُمۡ يَرَوۡنَهُۥ بَعِيدٗا﴿٦

6بەڕاستی ئەو بێ بڕوایانە ئەو ڕۆژە بە دوور دەبینن

وَنَرَىٰهُ قَرِيبٗا﴿٧

7ئێمەیش زۆر بە نزیكی دەبینین

يَوۡمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلۡمُهۡلِ﴿٨

8ئەو ڕۆژەی کە ئاسمان وەك مسی تواوە (یان خڵتەی زەیتی) لێ دێت

وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ﴿٩

9کێوەکانیش وەك خوری شیکراوەیان لێ دێت

وَلَا يَسۡـَٔلُ حَمِيمٌ حَمِيمٗا﴿١٠

10وە ھیچ کەسێك ناپرسێتەوە لە ھیچ کەسێکی خۆشەویستی خۆی

يُبَصَّرُونَهُمۡۚ يَوَدُّ ٱلۡمُجۡرِمُ لَوۡ يَفۡتَدِي مِنۡ عَذَابِ يَوۡمِئِذِۭ بِبَنِيهِ﴿١١

11 کە نیشانی یەکتری دەدرێن، تاوانبار ئاوات دەخوازێت کە (قوربانی) بدایە لەبری ڕزگار بوونی خۆی لە سزای ئەو ڕۆژە بە کوڕەکانی

وَصَٰحِبَتِهِۦ وَأَخِيهِ﴿١٢

12بەژن وبە براکانی

وَفَصِيلَتِهِ ٱلَّتِي تُـٔۡوِيهِ﴿١٣

13بە ھـۆزەکەشیەوە کە پەنایان دەدا

وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا ثُمَّ يُنجِيهِ﴿١٤

14وە بە ھەرچی کەس لەسەر زەویە (ھەمووی بدایە و) لەپاشان ھەر خۆی ڕزگاری ببێت

كَلَّآۖ إِنَّهَا لَظَىٰ﴿١٥

15نەخێر (وا نیە) بەڕاستی ئاگری دۆزەخ بە بڵێسەیە

نَزَّاعَةٗ لِّلشَّوَىٰ﴿١٦

16داماڵێنەری پێستی سەرە

تَدۡعُواْ مَنۡ أَدۡبَرَ وَتَوَلَّىٰ﴿١٧

17(ئەو ئاگرە) بانگی کەسێك دەکات کە پشتی ھەڵکردبێ لە خواو ڕووی وەرگێڕابێت

وَجَمَعَ فَأَوۡعَىٰٓ﴿١٨

18 وە سامانی کۆ کردبێتەوە وھەڵی گرتبێت

۞ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا﴿١٩

19بێگومان ئادەمی دروست کراوە بە چاو چنۆکێکی تەنگەتیلکە

إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعٗا﴿٢٠

20کە ناخۆشیەكی تووش ببێت ھاوار وناڵە دەست پێ دەکات

وَإِذَا مَسَّهُ ٱلۡخَيۡرُ مَنُوعًا﴿٢١

21کە خێر وسامانیش ڕووی تێ بکات ئەی گرێتەوە (لە خەڵکی)

إِلَّا ٱلۡمُصَلِّينَ﴿٢٢

22جگە نوێژگەران نەبێت

ٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ دَآئِمُونَ﴿٢٣

23ئەوانە کە بەردەوامن لەسەر نوێژەکانیان

وَٱلَّذِينَ فِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقّٞ مَّعۡلُومٞ﴿٢٤

24ئەوانەی کە بەشێکی دیاریكراو لە ماڵ وسامانیاندا ھەیە (تەرخانكراوە)

لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ﴿٢٥

25بۆ ھەژاری داواکەر وبێ نەوای داوانەکەر

وَٱلَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ﴿٢٦

26وە ئەوانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی پاداشت ھەیە

وَٱلَّذِينَ هُم مِّنۡ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشۡفِقُونَ﴿٢٧

27وە ئەوانەی کە لە سزای پەروەردگاری خۆیان دەترسن

إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمۡ غَيۡرُ مَأۡمُونٖ﴿٢٨

28چونکە بەڕاستی سزای پەروەردگاری ئەوان کەس لێی دڵنیا نیە

وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ﴿٢٩

29وە ئەوانەی کە ئاگاداری داوێنی خۆیان دەکەن

إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ﴿٣٠

30لەگەڵ ژنانی خۆیان نەبێت یا کەنیزەکێك کە بووبن بە خاوەنیان، بێگومان ئەوانە لۆمە کراو نین

فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ﴿٣١

31ئەمجا ھەر کەسێك دوای شتی تر بکەوێت، ئەو کەسانە ئەوانەن کە دەست درێژکەرن

وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ﴿٣٢

32وە ئەوانەی کە چاودێری سپاردە وپەیمانی خۆیان دەکەن

وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَٰدَٰتِهِمۡ قَآئِمُونَ﴿٣٣

33وە ئەوانەی کە شایەتی خۆیان بە تەواوی دەدەن

وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ﴿٣٤

34وە ئەوانەی کە پارێزگاری نوێژیان دەکەن

أُوْلَٰٓئِكَ فِي جَنَّٰتٖ مُّكۡرَمُونَ﴿٣٥

35ئەوانە (کە باس کران) ڕێز دەگیرێن لە باخاتی بەھەشتدا

فَمَالِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ قِبَلَكَ مُهۡطِعِينَ﴿٣٦

36دەی چیانە ئەو بێ بڕوایانە (کە تۆ دەرئەکەویت ئەی موحەممەد ﷺ) بەپەلە دێن بۆ لات

عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ عِزِينَ﴿٣٧

37لەلای ڕاست وچەپتەوە دەستە دەستە دەبن

أَيَطۡمَعُ كُلُّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ أَن يُدۡخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٖ﴿٣٨

38ئایا ھەموو یەکێك لەوان بەتەمایە کە بخرێتە بەھەشتی پڕ لە ناز ونیعمەتەوە

كَلَّآۖ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّمَّا يَعۡلَمُونَ﴿٣٩

39وا نیە: (وەك بەتەمان) بەڕاستی ئێمە درووستمان کردوون لەوەی کە دەیزانن

فَلَآ أُقۡسِمُ بِرَبِّ ٱلۡمَشَٰرِقِ وَٱلۡمَغَٰرِبِ إِنَّا لَقَٰدِرُونَ﴿٤٠

40جا سوێند بە پەروەردگاری ڕۆژھەڵاتەکان وڕۆژئاواکان، بێگومان ئێمە بە دەسەڵاتین

عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ﴿٤١

41لە سەر ئەوەی کە بیانگۆڕین وباشتر لەوان بھێنین وە کەس لە دەستمان دەرناچێت

فَذَرۡهُمۡ يَخُوضُواْ وَيَلۡعَبُواْ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ﴿٤٢

42ئەمجا وازیان لێ بھێنە، با لە بێباوەڕی وقسەی ھیچ وپووچ و گاڵتەی خۆیاندا ڕۆبچن، تا دووچاری ئەو ڕۆژەی خۆیان دەبن کە بەڵێنیان پێ دراوە

يَوۡمَ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ سِرَاعٗا كَأَنَّهُمۡ إِلَىٰ نُصُبٖ يُوفِضُونَ﴿٤٣

43ئەو ڕۆژەی کە بەپەلە لە گۆڕەکانیان دێنـە دەرەوە وەك ئەوەی کە بۆ لای بتەکانیان ڕابـکەن

خَٰشِعَةً أَبۡصَٰرُهُمۡ تَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٞۚ ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمُ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ﴿٤٤

44چاویان شۆڕو (سەر بەرە وژێرە) ڕیسوایی وشەرمەزاری دایان دەگرێت، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لەوەوپێش بەڵێنیان پێ درابوو

RELATED SURAHS