Az-Zukhruf

الزخرف

The Gold Adornments89 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

حمٓ﴿١

1بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ﴿٢

2سوێند بەم پەڕاوە ڕوون کەرەوەیە

إِنَّا جَعَلۡنَٰهُ قُرۡءَٰنًا عَرَبِيّٗا لَّعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ﴿٣

3بەڕاستی ئێمە قورئانمان بە عەرەبی داناوە بۆ ئەوەی تێ بگەن

وَإِنَّهُۥ فِيٓ أُمِّ ٱلۡكِتَٰبِ لَدَيۡنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ﴿٤

4بەڕاستی ئەم قورئانە لەتابلۆی پارێزراودایە لای ئێمە (لە لوح المحفوظ دا) کەزۆر بڵندە و پڕە لەدانایی

أَفَنَضۡرِبُ عَنكُمُ ٱلذِّكۡرَ صَفۡحًا أَن كُنتُمۡ قَوۡمٗا مُّسۡرِفِينَ﴿٥

5دەی ئایا ئێمە ئەم قورئانەتان لێ دوور بخەینەوە، لەبەر ئەوەی ئێوە گەلێكی زیادەڕۆن

وَكَمۡ أَرۡسَلۡنَا مِن نَّبِيّٖ فِي ٱلۡأَوَّلِينَ﴿٦

6 وە زۆر پێغەمبەرمان لە گەلە پێشوەکان ناردووە

وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن نَّبِيٍّ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ﴿٧

7وە ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ ھاتبێت ئەوان ھەر گاڵتەیان پێکردووە

فَأَهۡلَكۡنَآ أَشَدَّ مِنۡهُم بَطۡشٗا وَمَضَىٰ مَثَلُ ٱلۡأَوَّلِينَ﴿٨

8جا کەسانێك کە لەمان بەھێزتر بوون لەناومان بردن وە بەسەرچوو سەرگوزشتەی پێشینان

وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡعَلِيمُ﴿٩

9وە ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە؟ بێگومان دەڵێن خوای زاڵ و باڵادەست و زانا دروستی کردوون

ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ مَهۡدٗا وَجَعَلَ لَكُمۡ فِيهَا سُبُلٗا لَّعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ﴿١٠

10ئەو خوایەی زەوی کردووە بەلانکە بۆتان وە چەند ڕێگایەکی تیادا دروستکردووە بۆتان بۆ ئەوەی بگەن بە مەبەستەکانتان

وَٱلَّذِي نَزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءَۢ بِقَدَرٖ فَأَنشَرۡنَا بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗاۚ كَذَٰلِكَ تُخۡرَجُونَ﴿١١

11وە ئەو خوایەی کە لەئاسمانەوە بەئەندازە بارانی بۆ باراندوون جا ووڵاتێکی ووشك و مردووی پێ زیندوو دەکەینەوە ئابەو جۆرە ئێوەش زیندوو دەکرێنەوە

وَٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَزۡوَٰجَ كُلَّهَا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلۡفُلۡكِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ مَا تَرۡكَبُونَ﴿١٢

12وە ئەو خوایەی کە ھەموو جووتەکانی بەدیھێناوە وە کەشتی و وڵاخی بۆ فەراھەم ھێناون کە سواریان دەبن

لِتَسۡتَوُۥاْ عَلَىٰ ظُهُورِهِۦ ثُمَّ تَذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ رَبِّكُمۡ إِذَا ٱسۡتَوَيۡتُمۡ عَلَيۡهِ وَتَقُولُواْ سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَٰذَا وَمَا كُنَّا لَهُۥ مُقۡرِنِينَ﴿١٣

13بۆ ئەوەی سواری پشتیان بن لەپاشان بیر لەنیعمەتی پەروەردگارتان بکەنەوە کاتێك سواریان بوون وەبڵێن پاك و بێگەردی بۆ ئەو (خوایە)ی کە ئەمەی بۆ ڕام ھێناوین کە پێشتر ئێمە توانامان بەسەریدا نەبوو

وَإِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ﴿١٤

14وە بەڕاستی ئێمە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە

وَجَعَلُواْ لَهُۥ مِنۡ عِبَادِهِۦ جُزۡءًاۚ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَكَفُورٞ مُّبِينٌ﴿١٥

15وە بێگومان لەناو بەندەکانی خوادا ھەندێك (منداڵیان) بۆ پەروەردگار دانا وە بەڕاستی مرۆڤی(کافر) پێ نەزان و سپڵەی ئاشکرایە

أَمِ ٱتَّخَذَ مِمَّا يَخۡلُقُ بَنَاتٖ وَأَصۡفَىٰكُم بِٱلۡبَنِينَ﴿١٦

16ئایا لەناو دروستکراوەکانیدا کچانی بۆ خۆی ھەڵبژاردوە وە کوڕانی تایبەت کردووە بەئێوەوە

وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحۡمَٰنِ مَثَلٗا ظَلَّ وَجۡهُهُۥ مُسۡوَدّٗا وَهُوَ كَظِيمٌ﴿١٧

17وە کاتێك مژدە بەیەکێك لەوان بدرێت بەوەی بەنموونە بۆ خوای دادەنێت (واتە: ئەگەر پێی بووترێت کچتان بووە) ڕووی ڕەش ھەڵدەگەڕێت و پیش دەخواتەوە

أَوَمَن يُنَشَّؤُاْ فِي ٱلۡحِلۡيَةِ وَهُوَ فِي ٱلۡخِصَامِ غَيۡرُ مُبِينٖ﴿١٨

18ئایا ئەو (کچە)ی لەناو ئاڵتون و خشڵا بەخێوکرابێت و لەکاتی دەمەقاڵێدا ناتوانێ مەبەستی خۆی دەرببڕێت (بۆ خوای بڕیار دەدەن)

وَجَعَلُواْ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ ٱلَّذِينَ هُمۡ عِبَٰدُ ٱلرَّحۡمَٰنِ إِنَٰثًاۚ أَشَهِدُواْ خَلۡقَهُمۡۚ سَتُكۡتَبُ شَهَٰدَتُهُمۡ وَيُسۡـَٔلُونَ﴿١٩

19وەئەو فریشتانەی کە بەندەی خوای بەخشندەن بەمێینەیان دادەنان ئایا ئەوان بەدیاری دروستکردنیانەوە بوون بێگومان ئەو شایەتیانەیان دەنوسرێت و پرسیاریان لێ دەکرێت

وَقَالُواْ لَوۡ شَآءَ ٱلرَّحۡمَٰنُ مَا عَبَدۡنَٰهُمۗ مَّا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِنۡ هُمۡ إِلَّا يَخۡرُصُونَ﴿٢٠

20وە دەڵێن ئەگەر خوا بیوویستایە ئێمە ئەو (فریشتانەمان) نەدەپەرست ھیچ زانیاریەکیان نیە لەو بارەیەوە ئەوانە ھەردرۆ دەکەن

أَمۡ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ كِتَٰبٗا مِّن قَبۡلِهِۦ فَهُم بِهِۦ مُسۡتَمۡسِكُونَ﴿٢١

21وە ئایا لە پێش قورئان پەرتوکێکمان پێـداون کە ئەوان دەستیان پێوە گرتبێت

بَلۡ قَالُوٓاْ إِنَّا وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٖ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم مُّهۡتَدُونَ﴿٢٢

22(نەخێر وانیە) بەڵکو دەیانووت بەڕاستی ئێمە باو وباپیرانمان لەسەر ئاینێك بینیوە (لەسەر بت پەرستی) وە بێگومان ئێمەش پەیڕەوی ڕێبازی ئەوانین

وَكَذَٰلِكَ مَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ فِي قَرۡيَةٖ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتۡرَفُوهَآ إِنَّا وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٖ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم مُّقۡتَدُونَ﴿٢٣

23ھەروەھا پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە لەھیچ شارێکدا مەگەر خۆشگوزەرانەکان (دەوڵەمەندەکان)ی ووتویانە بەڕاستی ئێمە باوو باپیرانی خۆمان لەسەر ئاینێك بینیوە وە بەڕاستی ئێمە لەسەر ئاینی ئەوان دەڕۆین

۞ قَٰلَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكُم بِأَهۡدَىٰ مِمَّا وَجَدتُّمۡ عَلَيۡهِ ءَابَآءَكُمۡۖ قَالُوٓاْ إِنَّا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ﴿٢٤

24ووتی ئەگەر چی من (ئاینی) ڕاستریشم بۆ ھێنابن لەوەی کە باووباپیرتان بینیوە لەسەری، ووتیان بێگومان ئێمە بێ باوەڕین بەو(ئاینەی) بەئێوەدا نێرراوە

فَٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُكَذِّبِينَ﴿٢٥

25 بۆیە تۆڵەمان لێسەندن جا سەیرکە سەرئەنجامی درۆزنان چۆن بوو

وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦٓ إِنَّنِي بَرَآءٞ مِّمَّا تَعۡبُدُونَ﴿٢٦

26وە کاتێك ئیبراھیم بەباوکی وگەلەکەی ووت بێگومان من بەریم لەوەی ئێوە دەیپەرستن

إِلَّا ٱلَّذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُۥ سَيَهۡدِينِ﴿٢٧

27جگە لەو زاتەی کەدروستی کردووم چونکە ھەر ئەویش ڕێنمونیم دەکات

وَجَعَلَهَا كَلِمَةَۢ بَاقِيَةٗ فِي عَقِبِهِۦ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ﴿٢٨

28ئەو (یەکخواپەرستی) لەناو نەوەکانیدا بەجێھێشت تابگەڕێنەوە (سەری)

بَلۡ مَتَّعۡتُ هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ وَرَسُولٞ مُّبِينٞ﴿٢٩

29بەڵکو من ئەوانە وباو وباپیرانیانم لەخۆشگوزەرانیدا ھێشتەوە ھەتا ئەو کاتەی قورئانیان بۆ ھات لەگەڵ پێغەمبەری ئاشکرا

وَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ قَالُواْ هَٰذَا سِحۡرٞ وَإِنَّا بِهِۦ كَٰفِرُونَ﴿٣٠

30جا کاتێك قورئانیان بۆ ھات ووتیان ئەمە جادوە وە بەڕاستی ئێمە باوەڕی پێ ناکەین

وَقَالُواْ لَوۡلَا نُزِّلَ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانُ عَلَىٰ رَجُلٖ مِّنَ ٱلۡقَرۡيَتَيۡنِ عَظِيمٍ﴿٣١

31وە ووتیان بۆچی ئەم قورئانە نەنێرراوەتە خوارەوە بۆ پیاوێکی گەورەی (ناودارو دارا) لەم دوو شارە (لە مەککە و طائف)

أَهُمۡ يَقۡسِمُونَ رَحۡمَتَ رَبِّكَۚ نَحۡنُ قَسَمۡنَا بَيۡنَهُم مَّعِيشَتَهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَرَفَعۡنَا بَعۡضَهُمۡ فَوۡقَ بَعۡضٖ دَرَجَٰتٖ لِّيَتَّخِذَ بَعۡضُهُم بَعۡضٗا سُخۡرِيّٗاۗ وَرَحۡمَتُ رَبِّكَ خَيۡرٞ مِّمَّا يَجۡمَعُونَ﴿٣٢

32ئایا ئەوان ڕەحمەتی پەروەردگارت دابەش دەکەن لەکاتێکدا ئێمە لەنێوانیاندا دابەشمان کردووە ھۆی گوزەرانیان لەژیانی ئەم دونیایەدا وە ھەندێکیانمان چەند پلە بەرزکردۆتەوە بەسەر ھەندێکی تریاندا تاھەندێکیان ئیش بەھەندێکی تریان بکەن ولەخزمەتی یەکتردا بن وە بەزەیی پەروەردگارت (بۆ تۆ) لەوە چاکترە کە ئەوان کۆی دەکەنەوە

وَلَوۡلَآ أَن يَكُونَ ٱلنَّاسُ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ لَّجَعَلۡنَا لِمَن يَكۡفُرُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ لِبُيُوتِهِمۡ سُقُفٗا مِّن فِضَّةٖ وَمَعَارِجَ عَلَيۡهَا يَظۡهَرُونَ﴿٣٣

33خۆ ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە خەڵکی یەك ئوممەتی بێ باوەڕ بوونایە وامان دەکرد ھەر کەس بێ باوەڕ بوایە بەخوای میھرەبان، سەقفی خانووەکانیان لەزیوو بوایە ھەروەھا پلیکانەکان کەپێیـداسەر دەکەون (بۆمان دەکردن بەزیوو)

وَلِبُيُوتِهِمۡ أَبۡوَٰبٗا وَسُرُرًا عَلَيۡهَا يَتَّكِـُٔونَ﴿٣٤

34وەدەرگای زۆرمان بۆ خانووەکانیان دادەنا وە کورسی وقەنەفەی زۆر تا لەسەری دانیشن وپاڵ بدەنەوە

وَزُخۡرُفٗاۚ وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَٱلۡأٓخِرَةُ عِندَ رَبِّكَ لِلۡمُتَّقِينَ﴿٣٥

35زرق وبرق وڕازاندنەوەی ماڵی دونیا (لەئاڵتون و زیوو) (خوای گەورە واز دەھێنێت لەو بێباوەڕانە کە لەزەت لەماڵ وسامان وخۆشی دونیا وەربگرن، بەڵام پاشەڕۆژ ھەر دەگەڕێنەوە بەردەستی) جا ھەموو ئەوانە چەند ساتێکە لە لەزەت وخۆشی ژیانی دونیا بەڵام (پاداشتی) ڕۆژی دوایی لای پەروەردگارت بۆ پارێزکاران ولەخواترسانە

وَمَن يَعۡشُ عَن ذِكۡرِ ٱلرَّحۡمَٰنِ نُقَيِّضۡ لَهُۥ شَيۡطَٰنٗا فَهُوَ لَهُۥ قَرِينٞ﴿٣٦

36وە ھەرکەس پشت لە یادی خوا ھەڵکات شەیتانێکی بۆ ئامادە دەکەن کە ھەمیشە لەگەڵی بێت ولێی جیا نەبێتەوە

وَإِنَّهُمۡ لَيَصُدُّونَهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُم مُّهۡتَدُونَ﴿٣٧

37وە بێگومان ئەوانە (شەیتانەکان) لەڕێگایی ڕاست ڕێگریان دەکەن واش دەزانن کەبێگومان ھەر ئەوانن کە ھیدایەتدراوون

حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَنَا قَالَ يَٰلَيۡتَ بَيۡنِي وَبَيۡنَكَ بُعۡدَ ٱلۡمَشۡرِقَيۡنِ فَبِئۡسَ ٱلۡقَرِينُ﴿٣٨

38ھەتا کاتێك کە(دەمرێ و) دێتەوە لامان دەڵێ خۆزگە نێوانی من وتۆ بەقەدەر نێوان خۆرھەڵات وخۆرئاوا بوایە ئای چ ھاوڕێیەکی خراپ بوویت

وَلَن يَنفَعَكُمُ ٱلۡيَوۡمَ إِذ ظَّلَمۡتُمۡ أَنَّكُمۡ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ﴿٣٩

39(ئەم خۆزگە) ھیچ سوودێکتان پێناگەیەنێت چونکە ستەمتان کرد بێگومان ئێوە لە سزای سەختدا ھاوبەشن

أَفَأَنتَ تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ أَوۡ تَهۡدِي ٱلۡعُمۡيَ وَمَن كَانَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ﴿٤٠

40دەی ئایا تۆ(ئەی موحەممەد ﷺ) دەتوانی بەکەڕ بشنەوێنیت یان کوێر ڕێنمونی بکەیت وە (ڕێنمونی) ئەو کەسە (بکەیت) کەلەگومڕاییەکی ئاشکرادایە

فَإِمَّا نَذۡهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنۡهُم مُّنتَقِمُونَ﴿٤١

41جا ئەگەر تۆ بمرێنین ئەوە بێگومان ئێمە ھەر تۆڵە لەوان دەسێنین

أَوۡ نُرِيَنَّكَ ٱلَّذِي وَعَدۡنَٰهُمۡ فَإِنَّا عَلَيۡهِم مُّقۡتَدِرُونَ﴿٤٢

42یان ئەو ھەڕەشەی لێمان کردوون پیشانت دەدەین چونکە بەڕاستی ئێمە بەدەسەڵاتین بەسەریاندا

فَٱسۡتَمۡسِكۡ بِٱلَّذِيٓ أُوحِيَ إِلَيۡكَۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ﴿٤٣

43کەواتە دەست بگرە بەو قورئانەوەی بۆت نێرراوە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕێبازێکی ڕاستیت

وَإِنَّهُۥ لَذِكۡرٞ لَّكَ وَلِقَوۡمِكَۖ وَسَوۡفَ تُسۡـَٔلُونَ﴿٤٤

44وەبێگومان ئەم قورئانە ھۆی ناوداریە بۆ خۆت و بۆ گەلەکەت لە داھاتووشدا پرسیارتان لێ دەکرێت

وَسۡـَٔلۡ مَنۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رُّسُلِنَآ أَجَعَلۡنَا مِن دُونِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ءَالِهَةٗ يُعۡبَدُونَ﴿٤٥

45تۆ پرسیار بکە لەو پێغەمبەرانەی پێش تۆ ناردوومانن ئایا بێجگە لە خوای میھرەبان بڕیارمانداوە پەرستراوانێك کە بپەرسترێن

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَقَالَ إِنِّي رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿٤٦

46سوێند بەخوا بەڕاستی موسامان بەبەڵگەکانمانەوە نارد بۆلای فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی، ووتی بەڕاستی من پێغەمبەری پەروەردگاری جیھانیانم

فَلَمَّا جَآءَهُم بِـَٔايَٰتِنَآ إِذَا هُم مِّنۡهَا يَضۡحَكُونَ﴿٤٧

47جا کاتێك بەڵگەکانی ئێمەی بۆ ھێنان کەچی ئەوان بەبەڵگەکان پێـدەکەنین

وَمَا نُرِيهِم مِّنۡ ءَايَةٍ إِلَّا هِيَ أَكۡبَرُ مِنۡ أُخۡتِهَاۖ وَأَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡعَذَابِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ﴿٤٨

48وە ھیچ بەڵگەیەکمان نیشان نەداون مەگەر ئەو بەڵگەیە گەورەتربوو لەھاوتاکەی وەتووشی بەڵاو سزامان کردن (چونکە باوەڕیان نەھێنا) بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە (لەبێ باوەڕیی)

وَقَالُواْ يَٰٓأَيُّهَ ٱلسَّاحِرُ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ إِنَّنَا لَمُهۡتَدُونَ﴿٤٩

49ووتیان (بەموسا) ئەی جادوگەر داوامان بۆ بکە لە پەروەردگارت ئەوەی بەڵێنی پێ داویت (بەدی بھێنێت) ئەوسا بەڕاستی ئێمە باوەڕدەھێنین

فَلَمَّا كَشَفۡنَا عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابَ إِذَا هُمۡ يَنكُثُونَ﴿٥٠

50جا کاتی بەڵاو سزاکەمان لەسەریان لابرد کتوپڕ پەیمانەکەیان ھەڵدەوەشاندەوە

وَنَادَىٰ فِرۡعَوۡنُ فِي قَوۡمِهِۦ قَالَ يَٰقَوۡمِ أَلَيۡسَ لِي مُلۡكُ مِصۡرَ وَهَٰذِهِ ٱلۡأَنۡهَٰرُ تَجۡرِي مِن تَحۡتِيٓۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ﴿٥١

51وە فیرعەون جاڕیدا بەناو گەلەکەیدا ووتی ئەی گەلەکەم ئایا پادشایی میصر ھی من نیە؟ وە (ئایا) ئەم ڕووبارانە بەژێر (کۆشکەکانی) مندا ناڕۆن؟ دەی ئایا ئێوە نایبینن؟!

أَمۡ أَنَا۠ خَيۡرٞ مِّنۡ هَٰذَا ٱلَّذِي هُوَ مَهِينٞ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ﴿٥٢

52بەڵکو من باشترم لەو (موسایە) کەلاواز و بێ ڕێزە وە ناتوانێت بەچاکی قسە بکات (زمانی تەواو نیە)

فَلَوۡلَآ أُلۡقِيَ عَلَيۡهِ أَسۡوِرَةٞ مِّن ذَهَبٍ أَوۡ جَآءَ مَعَهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ مُقۡتَرِنِينَ﴿٥٣

53دە بۆچی بازنی ئاڵتونی پێ نەدراوە؟ (ئەگەر ڕاست دەکات) یان فریشتەی (شایەتیدەری) لەگەڵدا نەھاتووە

فَٱسۡتَخَفَّ قَوۡمَهُۥ فَأَطَاعُوهُۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ﴿٥٤

54جا بەم قسانە گەلەکەی ھەڵخەڵەتان وئەوانیش گوێرایەڵیان کرد، بێگومان ئەوان ھەمیشە گەلێکی لە سنوور دەرچووبوون

فَلَمَّآ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ فَأَغۡرَقۡنَٰهُمۡ أَجۡمَعِينَ﴿٥٥

55جا کاتێك ڕقیان ھەڵساندین تۆڵەمان لێسەندن، ئەمجا ھەموویانمان لەدەریادا خنکاند

فَجَعَلۡنَٰهُمۡ سَلَفٗا وَمَثَلٗا لِّلۡأٓخِرِينَ﴿٥٦

56و کردمانن بەپەند ونموونە وئامۆژگاری بۆ کەسانی دوای خۆیان

۞ وَلَمَّا ضُرِبَ ٱبۡنُ مَرۡيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوۡمُكَ مِنۡهُ يَصِدُّونَ﴿٥٧

57وە کاتێك عیسای کوڕی مەریەم بەنموونە ھێنرایەوە دەستبەجێ گەلەکەت دەیکەنە ھاوار وقیڕەی خۆشی (وادەزانن قسەی ئەوان بەسەر قسەی پێغەمبەردا ﷺ سەرکەوتووە)

وَقَالُوٓاْ ءَأَٰلِهَتُنَا خَيۡرٌ أَمۡ هُوَۚ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلَۢاۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٌ خَصِمُونَ﴿٥٨

58وە دەڵێن ئایا پەرستراوەکانی ئێمە باشترە یان عیسا ئەوانە نموونەی عیسایان تەنھا بۆ دەمبازی ودەمەدەمێ بۆ دەھێنایتەوە (وانیە کە دەیڵێن) بەڵکو ئەوانە گەلێکی زۆر دەمەقاڵێ کەرن

إِنۡ هُوَ إِلَّا عَبۡدٌ أَنۡعَمۡنَا عَلَيۡهِ وَجَعَلۡنَٰهُ مَثَلٗا لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ﴿٥٩

59عیسا ھیچ نیە جگە لە بەندەیەك کە نیعمەتی خۆمان ڕشتووە بەسەریدا وە کردومانە بەنموونە بۆ نەوەی ئیسرائیل

وَلَوۡ نَشَآءُ لَجَعَلۡنَا مِنكُم مَّلَٰٓئِكَةٗ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَخۡلُفُونَ﴿٦٠

60ئەگەر بمانویستایە لەجیاتی ئێوە فریشتەمان دادەنا لەزەویدا دەبوونە جێنشینی ئێوە

وَإِنَّهُۥ لَعِلۡمٞ لِّلسَّاعَةِ فَلَا تَمۡتَرُنَّ بِهَا وَٱتَّبِعُونِۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ﴿٦١

61وە بێگومان (دابەزینی عیسا بۆ سەر زەوی) یەکێکە لەنیشانەکانی قیامەت، کەواتە دەربارەی قیامەت ھیچ گومانتان نەبێ ڕاستە وە شوێنی من بکەون ئەمە ڕێگای ڕاستە

وَلَا يَصُدَّنَّكُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُۖ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ﴿٦٢

62وەباشەیتان ڕێگریتان نەکات لەڕێنمونی خوا، بەڕاستی ئەو (شەیتان) دوژمنێکی ئاشکرای ئێوەیە

وَلَمَّا جَآءَ عِيسَىٰ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ قَالَ قَدۡ جِئۡتُكُم بِٱلۡحِكۡمَةِ وَلِأُبَيِّنَ لَكُم بَعۡضَ ٱلَّذِي تَخۡتَلِفُونَ فِيهِۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴿٦٣

63وە کاتێك عیسا بەڵگە ڕوونەکانی ھێنا ووتی (بەنەوەی ئیسرائیل) بێگومان بەپێغەمبەرایەتی ھاتووم بۆ ناوتان بۆ ئەوەی ڕوونی بکەمەوە بۆتان ھەندێ لەوشتانەی جیاوازن تێیدا، دەی لەخوا بترسن وگوێرایەڵیم بکەن

إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ رَبِّي وَرَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُوهُۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ﴿٦٤

64بەڕاستی خوا پەروەردگاری من وپەروەردگاری ئێوەشە کەواتە ھەر ئەو بپەرستن ھەر ئەمە ڕێگای ڕاستە

فَٱخۡتَلَفَ ٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَيۡنِهِمۡۖ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡ عَذَابِ يَوۡمٍ أَلِيمٍ﴿٦٥

65جا کۆمەڵەکان جیاواز بوون لەنێوان خۆیاندا، سزاو لەناوچوون بۆ ئەوانەی ستەمیان کرد، لەسزای سەختی ڕۆژی بەئازار

هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ﴿٦٦

66 ئایا جگە لە ڕۆژی دوایی چاوەڕوانی چی دەکەن کە کتوپڕ بێت بۆیان لەکاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن

ٱلۡأَخِلَّآءُ يَوۡمَئِذِۭ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلۡمُتَّقِينَ﴿٦٧

67دۆست وخۆشەویستەکان لەو ڕۆژەدا دوژمنی یەکترن جگە لە پارێزکاران ولەخواترسان نەبێت

يَٰعِبَادِ لَا خَوۡفٌ عَلَيۡكُمُ ٱلۡيَوۡمَ وَلَآ أَنتُمۡ تَحۡزَنُونَ﴿٦٨

68(پێیان دەوترێت) ئەی بەندەکانم ئەمڕۆ ھیچ مەترسیەکتان لەسەر نیە خەفەتیش ناخۆن

ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُواْ مُسۡلِمِينَ﴿٦٩

69ئەوانەی باوەڕیان بەئایەتەکانی ئێمە ھێناوە وھەمیشە گەردنکەچ بوون

ٱدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ أَنتُمۡ وَأَزۡوَٰجُكُمۡ تُحۡبَرُونَ﴿٧٠

70(لەو ڕۆژەدا پێیان دەڵێن) بچنە بەھەشتەوە ئێوە وھاوسەرەکانتان (ڕێز دەگیرێن و) دڵ خۆش دەکرێن

يُطَافُ عَلَيۡهِم بِصِحَافٖ مِّن ذَهَبٖ وَأَكۡوَابٖۖ وَفِيهَا مَا تَشۡتَهِيهِ ٱلۡأَنفُسُ وَتَلَذُّ ٱلۡأَعۡيُنُۖ وَأَنتُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ﴿٧١

71بەسینی وپەرداخی ئاڵتونی (خواردن وخواردنەوە) دەگێڕن بەسەریاندا وە لەو بەھەشتەدا ھەیە ئەوەی دڵ حەزی لێ بکات وچاو لەززەت لەبینینی ببات وە ئێوە بەھەتا ھەتایی دەمێننەوە تیایدا

وَتِلۡكَ ٱلۡجَنَّةُ ٱلَّتِيٓ أُورِثۡتُمُوهَا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٧٢

72ئەوە ئەو بەھەشتەیە کە بۆ ئێوە ماوەتەوە (پێتان دراوە) بەھۆی ئەو کردەوانەوەی کە دەتانکرد

لَكُمۡ فِيهَا فَٰكِهَةٞ كَثِيرَةٞ مِّنۡهَا تَأۡكُلُونَ﴿٧٣

73 بۆ ئێوە ھەیە تێیدا میوەھاتی زۆر کەلێیان دەخۆن

إِنَّ ٱلۡمُجۡرِمِينَ فِي عَذَابِ جَهَنَّمَ خَٰلِدُونَ﴿٧٤

74بەڕاستی تاوانباران لەسزای دۆزەخدا بەھەمیشەیی دەمێننەوە

لَا يُفَتَّرُ عَنۡهُمۡ وَهُمۡ فِيهِ مُبۡلِسُونَ﴿٧٥

75سزایان لەسەر سووك ناکرێت وە ئەوان لەناو ئەو سزایەدا بێ ئومێدن

وَمَا ظَلَمۡنَٰهُمۡ وَلَٰكِن كَانُواْ هُمُ ٱلظَّٰلِمِينَ﴿٧٦

76وە ئێمە ھیچ ستەمێکمان لێ نەکردوون بەڵکو ھەر خۆیان ستەمکاربوون

وَنَادَوۡاْ يَٰمَٰلِكُ لِيَقۡضِ عَلَيۡنَا رَبُّكَۖ قَالَ إِنَّكُم مَّٰكِثُونَ﴿٧٧

77وە ھاوار دەکەن ئەی مالیك (سەرپەرشتیاری دۆزەخ) با پەروەردگارت بمان مرێنێت (تاڕزگاربین) (ئەویش پاش ماوەیەکی زۆر وەڵامیان دەداتەوە و) دەڵێت: بێگومان ئێوە دەمێننەوە تیایدا

لَقَدۡ جِئۡنَٰكُم بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَكُمۡ لِلۡحَقِّ كَٰرِهُونَ﴿٧٨

78سوێند بەخوا بەڕاستی (ئاینی) ھەقمان بۆ ھێناون بەڵام زۆربەتان ڕاستیتان پێ ناخۆشە

أَمۡ أَبۡرَمُوٓاْ أَمۡرٗا فَإِنَّا مُبۡرِمُونَ﴿٧٩

79بەڵکو ئەوانە بۆ پیلان وفێڵیان (لەپێغەمبەر ﷺ) لێبڕان، بۆیە بەڕاستی ئێمەش (بۆ تۆڵە لێ سەندنیان) لێبڕاین

أَمۡ يَحۡسَبُونَ أَنَّا لَا نَسۡمَعُ سِرَّهُمۡ وَنَجۡوَىٰهُمۚ بَلَىٰ وَرُسُلُنَا لَدَيۡهِمۡ يَكۡتُبُونَ﴿٨٠

80 ئاخۆ وا دەزانن ئێمە نھێنی وچپەکانیان نابیستین، بەڵێ دەیبیستین فریشتەکانیشمان کەلەلایانن وئامادەی (ئەو پیلان وفێڵانەیان) دەنوسن

قُلۡ إِن كَانَ لِلرَّحۡمَٰنِ وَلَدٞ فَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلۡعَٰبِدِينَ﴿٨١

81بڵێ ئەگەر پەروەردگار کوڕی ببوایە ئەوە من یەکەمین کەس بووم دەمپەرست

سُبۡحَٰنَ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ رَبِّ ٱلۡعَرۡشِ عَمَّا يَصِفُونَ﴿٨٢

82پاك وبێگەردی بۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وپەروەردگاری عەرش لەو (قسە ناڕێکانە)ی کە ئەوان بۆ خوای ھەڵدەبەستن

فَذَرۡهُمۡ يَخُوضُواْ وَيَلۡعَبُواْ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ﴿٨٣

83جا لێیان گەرێ با سەرگەرمی پڕوپوچی بن وگاڵتە بکەن ھەتا دەگەن بەڕۆژی خۆیان کە بەڵێـنیان پێـدراوە

وَهُوَ ٱلَّذِي فِي ٱلسَّمَآءِ إِلَٰهٞ وَفِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَٰهٞۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡعَلِيمُ﴿٨٤

84وە ئەو (خوایە) زاتێکە پەرستراوە لە ئاسماندا وە پەرستراوە لە زەویدا وە تەنھا ئەویش کار دروست وزانایە

وَتَبَارَكَ ٱلَّذِي لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَعِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ﴿٨٥

85وە پاك وبەفەڕو گەورەیە ئەو خوایەی کە خاوەنی ئاسمانەکان وزەویە وە ھەرچی لەنێوانیاندایە وە زانینی (ھاتنی) ڕۆژی دوایی تەنھا لای ئەوە وە ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە

وَلَا يَمۡلِكُ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِهِ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ﴿٨٦

86وە ئەوانەی بێجگە لە خوا دەپەرسترێن (وھاواریان لێ دەکرێت) ناتوانن تکا بکەن مەگەر کەسانێك شایەتییان بەھەق دابێت وە ھەقیان زانیوە وئاگاداری بوون

وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَهُمۡ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ﴿٨٧

87وە ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ دروستی کردوون؟ بێگومان دەڵێن خوا دەی چۆن ئەوان لەھەق وڕاستی لادەدن

وَقِيلِهِۦ يَٰرَبِّ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمٞ لَّا يُؤۡمِنُونَ﴿٨٨

88وە ( پێغەمبەر ﷺ شکاتی کردو) ووتی ئەی پەروەردگار (خوای گەورە فەرمووی: ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش وازیان لێ بھێنە وگوێیان پێ مەدە وپێان بڵێ (سەلام) لەمەو پاش دەزانن (چی یان بەسەردێت)بەڕاستی ئەوانە گەلێکن باوەڕ ناھێنن

فَٱصۡفَحۡ عَنۡهُمۡ وَقُلۡ سَلَٰمٞۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ﴿٨٩

89(خوای گەورە فەرمووی: ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش وازیان لێ بھێنە و گوێیان پێ مەدە وپێان بڵێ (سەلام) لەمەو پاش دەزانن (چی یان بەسەردێت)

RELATED SURAHS