Ash-Shura

الشورى

The Consultation53 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

حمٓ﴿١

1بە (حا میم) دەخوێنرێتەوە

عٓسٓقٓ﴿٢

2بە (عەین، سین، قاف) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاترو واتاکەشیان سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە

كَذَٰلِكَ يُوحِيٓ إِلَيۡكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكَ ٱللَّهُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿٣

3ئا بەو جۆرە خودا نیگا دەکات بۆ تۆ وە بۆ ئەو (پێغەمبەرانەی) پێش تۆش خوای زاڵی باڵادەستی کاردروستە

لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡعَظِيمُ﴿٤

4ھەر بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان وە ھەرچی لە زەویدایە وە ئەو (خوا) بڵند و گەورەیە

تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرۡنَ مِن فَوۡقِهِنَّۚ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيَسۡتَغۡفِرُونَ لِمَن فِي ٱلۡأَرۡضِۗ أَلَآ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ﴿٥

5نزیکە ئاسمانەکان پارچە پارچەببن لە سەرویانەوە وە فریشتەکان بەپاکی یاد وسوپاسی پەروەردگاریان دەکەن وە داوای لێبوردن دەکەن بۆ ئەوانەی لەزەویدان ئاگاداربن کە بێگومان تەنھا خوا لێبوردە و میھرەبانە

وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ ٱللَّهُ حَفِيظٌ عَلَيۡهِمۡ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِوَكِيلٖ﴿٦

6وە ئەوانەی جگە لەخوا دۆستانێکیان بۆ خۆیان ھەڵبژاردووە خوا ئاگادار و چاودێرە بەسەریانەوە وە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) پارێزەر وچاودێر نیت بەسەریانەوە

وَكَذَٰلِكَ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا لِّتُنذِرَ أُمَّ ٱلۡقُرَىٰ وَمَنۡ حَوۡلَهَا وَتُنذِرَ يَوۡمَ ٱلۡجَمۡعِ لَا رَيۡبَ فِيهِۚ فَرِيقٞ فِي ٱلۡجَنَّةِ وَفَرِيقٞ فِي ٱلسَّعِيرِ﴿٧

7ھەروەھا نیگامان کردووە بۆت قورئانێك (بەزمانی) عەرەبی بۆ ئەوەی خەڵکی مەککە و کەسانی دەوروبەری بترسێنیت وە (خەڵك) بترسێنیت لەڕۆژیی کۆکردنەوە کە ھیچ گومانی تێدا نیە کۆمەڵێك لە بەھەشتدان وە کۆمەڵێك لە ئاگریی بڵێسەداردان

وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَهُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَلَٰكِن يُدۡخِلُ مَن يَشَآءُ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ وَٱلظَّٰلِمُونَ مَا لَهُم مِّن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٍ﴿٨

8وە ئەگەر خوا بیویستایە دەیکردن بەیەك نەتەوە (باوەڕداریان بێ باوەڕ) بەڵام ھەرکەسێکی بوێت دەیخاتە ناو میھرەبانی خۆیەوە، ستەمکارەکانیش ھیچ دۆست و یارمەتی دەرێکیان نیە

أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَۖ فَٱللَّهُ هُوَ ٱلۡوَلِيُّ وَهُوَ يُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ﴿٩

9 ئایا ئەوان جگە لەخوا پشتیوان و دۆستانێکیان بۆ خۆیان ھەڵبژاردوە؟ ھەر خوا پشتیوان و دۆستە وە تەنھا ئەو مردووان زیندوو دەکاتەوە وە ئەو بەدەسەڵات وبە توانایە بەسەر ھەموو شتێکدا

وَمَا ٱخۡتَلَفۡتُمۡ فِيهِ مِن شَيۡءٖ فَحُكۡمُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبِّي عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ﴿١٠

10وە ھەرشتێك کە تێیدا جیاواز بوون ئەوە بڕیارەکەی بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە ئەو خوایە پەروەردگاری منە تەنھا پشتم بەو بەستووە وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێمەوە

فَاطِرُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ جَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَمِنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ أَزۡوَٰجٗا يَذۡرَؤُكُمۡ فِيهِۚ لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ﴿١١

11(خوا) بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە، بۆی بەدیھێناون ھاوسەران لەخودی خۆتان ھەروەھا لە ئاژەڵیشدا جووتی (دروستکردووە) لەجووت بووندا ژمارەتان زۆر دەکات ھیچ شتێك بەوێنەی خوا نیە (نە لەزات و نە لەسیفات و نە لە کرداریدا) وە ئەوە بیسەرو بینایە

لَهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ﴿١٢

12ھەر بۆ ئەوە (کلیلەکانی) دەسەڵاتداریی ئاسمانەکان وزەوی، ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات و دەیگرێتەوە لە ھەرکەسێك کە بیەوێت بەڕاستی خوا ئاگادارە بەھەموو شتێك

۞ شَرَعَ لَكُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِۦ نُوحٗا وَٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ وَمَا وَصَّيۡنَا بِهِۦٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰٓۖ أَنۡ أَقِيمُواْ ٱلدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُواْ فِيهِۚ كَبُرَ عَلَى ٱلۡمُشۡرِكِينَ مَا تَدۡعُوهُمۡ إِلَيۡهِۚ ٱللَّهُ يَجۡتَبِيٓ إِلَيۡهِ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِيٓ إِلَيۡهِ مَن يُنِيبُ﴿١٣

13ئەو ئاینەی بۆ داناوون کە فەرمانی داوە بە نوح و ئەوەش نیگامان کردووە بۆ تۆ و ئەوەش کە فەرمانمان داوە بە ئیبراھیم وموسا وعیسا کە لەسەر ئەو ئاینەبن بەڕێك و ڕاستی و جیاوازی تێدا مەکەن زۆر قورس وگرانە بەلای ھاوبەشدانەرانەوە ئەوەی ئەوانی بۆ بانگ دەکەیت خوا ھەرکەسی بوێت ھەڵی دەبژێرێ بۆ(موسڵمان بوون) لای خۆی وە ڕێنمونی کەسێك دەکات بۆ لای خۆی بگەڕێتەوە

وَمَا تَفَرَّقُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى لَّقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُورِثُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ﴿١٤

14وە جیاواز نەبوون مەگەر لەپاش ئەوەی کەزانست و زانیاریان بۆ ھات بەھۆی دژایەتی و حەسوودی نێوانیانەوە وە ئەگەر فەرمانێك پێشتر لە پەروەردگارتەوە دەرنەچوایە تا کاتێکی دیاریکراو (دەبێ بژین) ئەوە بڕیار لەنێوانیاندا دەکرا (بەسزادانیان) وە بەڕاستی ئەوانەی لەدوای ئەوان نامەیان پێـدرا لە گومان و دوو دڵیدا بوون لێی

فَلِذَٰلِكَ فَٱدۡعُۖ وَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَۖ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡۖ وَقُلۡ ءَامَنتُ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِن كِتَٰبٖۖ وَأُمِرۡتُ لِأَعۡدِلَ بَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمۡۖ لَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡۖ لَا حُجَّةَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَاۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ﴿١٥

15کەواتە تۆ بۆ ئەوە بانگەوازبکە و ڕاست و ڕاوەستاوبە لەسەر ئاینەکەت بەو جۆرەی فەرمانت پێکراوە وە شوێن ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوە وەبڵێ باوەڕم ھێناوە بەھەرنامەیەك کە خوا ناردویەتیە خوارەوە وە فەرمانم پێـدراوە کە داد پەروەربم لە نێوانتاندا خوا پەروەردگاری ئێمە و ئێوەشە (پاداشتی) کردەوەی خۆمان بۆ خۆمانە و (پاداشتی) کردەوەی ئێوەش بۆ خۆتانە ھیچ بەڵگەیەك نەماوە لە نێوان ئێمە و ئێوەدا (باس نەکرابێت)، خوا (لەڕۆژی دواییدا) کۆمان دەکاتەوە سەرەنجام و گەڕانەوەش ھەر بۆ لای ئەوە

وَٱلَّذِينَ يُحَآجُّونَ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ٱسۡتُجِيبَ لَهُۥ حُجَّتُهُمۡ دَاحِضَةٌ عِندَ رَبِّهِمۡ وَعَلَيۡهِمۡ غَضَبٞ وَلَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٌ﴿١٦

16ئەوانەی دەمەدەمێ دەکەن لەبارەی خواوە لەدوای ئەوەی (خەڵکی بانگەوازی) ئەویان وەڵام دایەوە و(موسڵمان بوون) بەڵگەکانیان پوچ و بەتاڵە لای پەروەردگاریان وە خەشم و ڕقی خوایان لەسەرە وە سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە

ٱللَّهُ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ وَٱلۡمِيزَانَۗ وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ قَرِيبٞ﴿١٧

17خوا ئەو زاتەیە کە ئەم قورئانەی بەڕاستی ناردووەتە خوارەوە وە تەرازووی ناردووە (بۆ جیاکردنەوەی ھەق و بەتاڵ) وە تۆ چوزانیت لەوانەیە ھاتنی ڕۆژی دوایی زۆر نزیك بێت

يَسۡتَعۡجِلُ بِهَا ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِهَاۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مُشۡفِقُونَ مِنۡهَا وَيَعۡلَمُونَ أَنَّهَا ٱلۡحَقُّۗ أَلَآ إِنَّ ٱلَّذِينَ يُمَارُونَ فِي ٱلسَّاعَةِ لَفِي ضَلَٰلِۭ بَعِيدٍ﴿١٨

18ئەوانەی باوەڕیان پێی نیە پەلەی ھاتنی دەکەن بەڵام ئەوانەی باوەڕیان پێی ھەیە دەترسن لێی وە دەزانن ڕۆژی دوایی ڕاستە بێداربن بەڕاستی ئەوانەی کە گومانیان ھەیە لەڕۆژی دوایی ئەوە بەڕاستی لە گومڕاییەکی زۆر دوور لەڕاستی دان

ٱللَّهُ لَطِيفُۢ بِعِبَادِهِۦ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُۖ وَهُوَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡعَزِيزُ﴿١٩

19خوا دڵسۆزە بەبەندەکانی ھەرکەسی بوێت ڕزق و ڕۆزی دەدات وە ھەر ئەوە بەھێز و باڵادەسەت

مَن كَانَ يُرِيدُ حَرۡثَ ٱلۡأٓخِرَةِ نَزِدۡ لَهُۥ فِي حَرۡثِهِۦۖ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرۡثَ ٱلدُّنۡيَا نُؤۡتِهِۦ مِنۡهَا وَمَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ﴿٢٠

20ھەرکەس بەرھەمی دوا ڕۆژی بوێت ئێمە بەرھەمەکەی بۆ زیاد دەکەین وە ھەرکەسێك بەرھەمی دونیای بوێت ھەندێك لەدونیای پێ دەدەین بەڵام لەڕۆژی دواییدا ھیچ بەشێکی نیە

أَمۡ لَهُمۡ شُرَكَٰٓؤُاْ شَرَعُواْ لَهُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا لَمۡ يَأۡذَنۢ بِهِ ٱللَّهُۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةُ ٱلۡفَصۡلِ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ﴿٢١

21ئاخۆ ئەو (بێباوەڕانە) ھاوبەشانێکیان ھەیە ئاینێکیان بۆ داناوون کە خوا ڕێگەی پێ نەداوە وە ئەگەر بڕیاری یەکجاری دەرنەچوایە لەنێوانیان دا بڕیار دەدرا (بە لە ناوبردنیان) وە بەڕاستی بۆ ستەمکاران سزای سەختی ئازاردەر ھەیە

تَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا كَسَبُواْ وَهُوَ وَاقِعُۢ بِهِمۡۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي رَوۡضَاتِ ٱلۡجَنَّاتِۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ﴿٢٢

22تۆ ستەمکاران دەبینیت زۆر دەترسن لەتاو ئەوەی کردویانە بێگومان ئەو سزایە ھەر دووچاریان دەبێت وە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و چاکەکانیان کردووە لە ناو باخ وباخاتی بەھەشتدان لە لایەن پەروەردگاریانەوە ھەرچیەکیان بوێت بۆیان ئامادەیە ئە وەیە چاکەو بەخششی زۆر گەورە

ذَٰلِكَ ٱلَّذِي يُبَشِّرُ ٱللَّهُ عِبَادَهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِۗ قُل لَّآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ أَجۡرًا إِلَّا ٱلۡمَوَدَّةَ فِي ٱلۡقُرۡبَىٰۗ وَمَن يَقۡتَرِفۡ حَسَنَةٗ نَّزِدۡ لَهُۥ فِيهَا حُسۡنًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ شَكُورٌ﴿٢٣

23ئەو (بەخششە) ئەوەیە کە خوا موژدە دەدات بە بەندەکانی ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و چاکەکانیان کردووە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم لەسەری مەگەر خۆشویستنی خزمایەتی ھەر کەس ھەر چاکەیەک بکات چاکەی بۆ زیاد دەکەین (بە چەند بەرانبەر) بەڕاستی خوا لێبوردە و سوپاسگوزارە

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗاۖ فَإِن يَشَإِ ٱللَّهُ يَخۡتِمۡ عَلَىٰ قَلۡبِكَۗ وَيَمۡحُ ٱللَّهُ ٱلۡبَٰطِلَ وَيُحِقُّ ٱلۡحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ﴿٢٤

24یان ئەو (بێ باوەڕانە) دەڵێن پێغەمبەر درۆی بەدەم خواوە ھەڵبەستووە خۆ ئەگەر خوا بیەوێت مۆر دەنێ بەسەر دڵتدا وە خوا بەتاڵ لە ناو دەبات وە بە ووتەکانی (قورئان) ڕاستی جێگیر دەکات بەڕاستی خوا زانایە بەوەی لە ناو دڵاندایە

وَهُوَ ٱلَّذِي يَقۡبَلُ ٱلتَّوۡبَةَ عَنۡ عِبَادِهِۦ وَيَعۡفُواْ عَنِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ وَيَعۡلَمُ مَا تَفۡعَلُونَ﴿٢٥

25وە ئە و خوا زاتێکە تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت وە لە کردەوە خراپەکان چاوپۆشی دەکات وە دەزانێت بە ھەرچی کەئێوە دەیکەن

وَيَسۡتَجِيبُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضۡلِهِۦۚ وَٱلۡكَٰفِرُونَ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞ﴿٢٦

26ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و چاکەکانیان کردووە (داوایان) وەردەگرێت وە لە فەزڵ و بەخششی خۆیی زیاتریان دەداتێ بەڵام بێ باوەڕان سزای سەختیان بۆ ھەیە

۞ وَلَوۡ بَسَطَ ٱللَّهُ ٱلرِّزۡقَ لِعِبَادِهِۦ لَبَغَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِن يُنَزِّلُ بِقَدَرٖ مَّا يَشَآءُۚ إِنَّهُۥ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرُۢ بَصِيرٞ﴿٢٧

27خۆ ئەگەر خوا ڕزق و زۆری فراوان بکردایە بۆ بەندەکانی لە زەویدا ستەمیان دەکرد وسەرکەش دەبوون بەڵام (خوا) ڕزق و ڕۆزی بەو ئەندازە دەنێرێتەخوارەوە کە خۆی بیەوێت بەڕاستی خوا بەئاگا و بینایە بە بەندەکانی

وَهُوَ ٱلَّذِي يُنَزِّلُ ٱلۡغَيۡثَ مِنۢ بَعۡدِ مَا قَنَطُواْ وَيَنشُرُ رَحۡمَتَهُۥۚ وَهُوَ ٱلۡوَلِيُّ ٱلۡحَمِيدُ﴿٢٨

28وە خوا ئەو زاتەیە کە باران دەبارێنێت لە پاش ئەوەی کە خەڵکی بێ ئومێد بوون وە (بارانی) ڕەحمەتی خۆی بڵاو دەکاتەوە وەھەر ئە و پشتیوان و سوپاسکرا وە

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ خَلۡقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَآبَّةٖۚ وَهُوَ عَلَىٰ جَمۡعِهِمۡ إِذَا يَشَآءُ قَدِيرٞ﴿٢٩

29وە لە بەڵگەکانی (دەسەڵاتی) خوایە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی بڵاوی کردوەتەوە لە گیانلەبەران لە ھەر دووکیاندا (لە زەوی و لە ئاسمانەکان) وە خوا ھەر کاتێک بیەوێت بەتوانایە بەسەر کۆکردنەوەیاندا

وَمَآ أَصَٰبَكُم مِّن مُّصِيبَةٖ فَبِمَا كَسَبَتۡ أَيۡدِيكُمۡ وَيَعۡفُواْ عَن كَثِيرٖ﴿٣٠

30وە ھەر ناخۆشیەکتان تووش بووبێت ئەوە بەھۆیی کردەوەیی (خراپی) خۆتانەوەیە وە لە زۆرێکیش چاوپۆشی کردووە

وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٖ﴿٣١

31وە ئێوە ناتوانن لە زەویدا قوتاربن وە نیتانە بێجگە لە خوا ھیچ پشتیوان و یارمەتی دەرێك

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِ ٱلۡجَوَارِ فِي ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَٰمِ﴿٣٢

32وە لە بەڵگەکانی (دەسەڵاتی) خوایە کەشتیانێک وەک شاخەکان لە دەریادا دەڕۆن

إِن يَشَأۡ يُسۡكِنِ ٱلرِّيحَ فَيَظۡلَلۡنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهۡرِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٍ﴿٣٣

33ئەگەر خوابیەوێت (ھەوا) ڕادەگرێت ئیتر کەشتیەکان بەسەر پشتی دەریاکەوە دەوەستن بەڕاستی لەوەی (کەباس کرا) چەندین بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ ھەموو ئارام گرێکی سوپاسگوزار

أَوۡ يُوبِقۡهُنَّ بِمَا كَسَبُواْ وَيَعۡفُ عَن كَثِيرٖ﴿٣٤

34یان بەھۆی کردەوەکانیانەوە نوقمیان دەکات لەزۆرێکیش (لە گوناھیان) چاوپۆشی دەکات

وَيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٖ﴿٣٥

35ئەوانەی کەدەمە قاڵی دەکەن دەربارەی بەڵگەکانی ئێمە دەزانن ھیچ پەنایەکیان نیە

فَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَيۡءٖ فَمَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ﴿٣٦

36جا ھەرشتێکتان پێ بەخشراوە ئەوە تەنھا خۆشی ژیانی ئەم دونیایە وە ئەوەی لای خوایە چاکتر و بەردەوامترە بۆ ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وە تەنھا پشت بەپەروەردگاریان دەبەستن

وَٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُواْ هُمۡ يَغۡفِرُونَ﴿٣٧

37وە ئەوانەی لە گوناھە گەورەکان و خراپە زۆر ناشیرینەکان دور دەکەونەوە وە کاتێک ڕق و قینیان ھەڵسێت ئەوان لێ دەبوورن

وَٱلَّذِينَ ٱسۡتَجَابُواْ لِرَبِّهِمۡ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَمۡرُهُمۡ شُورَىٰ بَيۡنَهُمۡ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ﴿٣٨

38 وە ئەوانەی کە گوێڕایەڵی پەروەردگاریان کردووە نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجامداوەوە کارو باری نێوانیان بەپرس و ڕاوێژە وە لەو ڕۆزیەی پێمان داوون دەیبەخشن

وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَابَهُمُ ٱلۡبَغۡيُ هُمۡ يَنتَصِرُونَ﴿٣٩

39وە ئەوانەی کاتێك دەست درێژیان لێ دەکرێت تۆڵەی خۆیان دەستێنن (و سەرداناخەن)

وَجَزَٰٓؤُاْ سَيِّئَةٖ سَيِّئَةٞ مِّثۡلُهَاۖ فَمَنۡ عَفَا وَأَصۡلَحَ فَأَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ﴿٤٠

40وە تۆڵەی ھەر خراپەیەك خراپەیەکە بەوێنەی خۆی جا ھەرکەسێک ببورێت و ئاشتی بکات ئەوە پاداشتی ئەو لە لای خوایە بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت

وَلَمَنِ ٱنتَصَرَ بَعۡدَ ظُلۡمِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَا عَلَيۡهِم مِّن سَبِيلٍ﴿٤١

41وە ھەرکەس تۆڵە بسەنێ لە پاش ئەوەی ستەمی لێکراوە ئا ئەوانە ھیچ تاوان وگوناھێکیان لەسەر نیە

إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَظۡلِمُونَ ٱلنَّاسَ وَيَبۡغُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ﴿٤٢

42تاوان وگوناە ھەر لەسەر ئەو کەسانەیە کەستەم لەخەڵکی دەکەن وە بە ناھەق خراپەکاری دەکەن لە زەویدا ئەوانە سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە

وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ﴿٤٣

43وە ھەر کەس خۆ گرو لێ بوردە بێت بەڕاستی ئەمە لەکارە پڕ بایەخ وپەسەندەکانە

وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن وَلِيّٖ مِّنۢ بَعۡدِهِۦۗ وَتَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ لَمَّا رَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَ يَقُولُونَ هَلۡ إِلَىٰ مَرَدّٖ مِّن سَبِيلٖ﴿٤٤

44وە ھەر کەس خوا گومڕایی بکات ئەوە پاش ئەوە ھیچ دۆست و یارمەتی دەرێکی نیە وە ستەمکاران دەبینیت کاتێك سزای (خوا) دەبینن دەڵێن ئایا ڕێگـایەك ھەیە بگەرێینەوە بۆ دونیا

وَتَرَىٰهُمۡ يُعۡرَضُونَ عَلَيۡهَا خَٰشِعِينَ مِنَ ٱلذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرۡفٍ خَفِيّٖۗ وَقَالَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَآ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ فِي عَذَابٖ مُّقِيمٖ﴿٤٥

45وە دەیان بینیت پیشانی دۆزەخ دەدرێن بەملکەچی وزەلیلی و داماوی بەگۆشەی چاو و بەدزیەوە دەڕوانن وە ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە دەڵێن بەڕاستی زیانبارەکان ئەوانەن کە خۆیان و کەس و کاریان لەڕۆژی ھەستانەوەدا لە دەستداوە بێداربن بەڕاستی ستەمکاران لە سزایەکی ھەمیشەییدان

وَمَا كَانَ لَهُم مِّنۡ أَوۡلِيَآءَ يَنصُرُونَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِۗ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن سَبِيلٍ﴿٤٦

46وە ئەوانە ھیچ پشتیوانێکیان نیە کەیارمەتیان بدەن بێجگە لەخوا وە ھەرکەسێک خوا گومڕایی بکات ئەوە ھیچ ڕێگەیەکی ڕزگار بوونی بۆ نیە

ٱسۡتَجِيبُواْ لِرَبِّكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۚ مَا لَكُم مِّن مَّلۡجَإٖ يَوۡمَئِذٖ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٖ﴿٤٧

47گوێڕایەڵ بن بۆ پەروەردگارتان پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت لەلایەن خواوە کە گەڕانەوەی بۆ نیە ئەو ڕۆژە ھیچ پەناگایەکتان نابێت وە ھیچ ئینکاریەکتان پێ ناکرێت

فَإِنۡ أَعۡرَضُواْ فَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ حَفِيظًاۖ إِنۡ عَلَيۡكَ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُۗ وَإِنَّآ إِذَآ أَذَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِنَّا رَحۡمَةٗ فَرِحَ بِهَاۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ فَإِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ كَفُورٞ﴿٤٨

48جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە ئێمە تۆمان بەپارێزەر وچاودێر نەناردووە بۆ سەریان تۆ تەنھا ڕاگەیاندت لەسەرە وە بەڕاستی کاتێك ئێمە لەلایەن خۆمانەوە ڕەحمەت و نیعمەتێک بە کەسێك بچەژین پێی دڵخۆش دەبێت وە ئەگەر ناخۆشیەکیان تووش ببێت بەھۆی کردەوەی خۆیانەوە ئەوە بەڕاستی ئادەمی پێ نەزان و سپڵەیە

لِّلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ يَهَبُ لِمَن يَشَآءُ إِنَٰثٗا وَيَهَبُ لِمَن يَشَآءُ ٱلذُّكُورَ﴿٤٩

49ھەر بۆ خوایە موڵك وپاشایەتی ئاسمانەکان و زەوی ھەرچیەکی بیەوێت بەدی دەھێنێت بۆ ھەرکەسێك بیەوێت کچی پێ دەبەخشێت وە بۆ ھەرکەسیش بیەوێت کوڕی پێ دەبەخشێت

أَوۡ يُزَوِّجُهُمۡ ذُكۡرَانٗا وَإِنَٰثٗاۖ وَيَجۡعَلُ مَن يَشَآءُ عَقِيمًاۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٞ قَدِيرٞ﴿٥٠

50یان کوڕ و کچی بەیەکەوە پێ دەبەخشێت وە ھەرکەسێکیشی بوێت نەزۆکی دەکات بەڕاستی خوا زانا و دەسەڵاتدارە

۞ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلَّا وَحۡيًا أَوۡ مِن وَرَآيِٕ حِجَابٍ أَوۡ يُرۡسِلَ رَسُولٗا فَيُوحِيَ بِإِذۡنِهِۦ مَا يَشَآءُۚ إِنَّهُۥ عَلِيٌّ حَكِيمٞ﴿٥١

51بۆ ھیچ کەس نەبووە کەخوا قسەی لەگەڵدا بکات بە وەحی نەبێت یان لەپشت پەردەوە یان نێرراوێك بنێرێت و بەفەرمانی خۆی ئەوەی کە بیەوێت وەحی بۆ دەکات بەڕاستی خوا بڵند وکاردروستە

وَكَذَٰلِكَ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ رُوحٗا مِّنۡ أَمۡرِنَاۚ مَا كُنتَ تَدۡرِي مَا ٱلۡكِتَٰبُ وَلَا ٱلۡإِيمَٰنُ وَلَٰكِن جَعَلۡنَٰهُ نُورٗا نَّهۡدِي بِهِۦ مَن نَّشَآءُ مِنۡ عِبَادِنَاۚ وَإِنَّكَ لَتَهۡدِيٓ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ﴿٥٢

52ھەر بەو شێوە (کە وەحی پێ دێت) قورئانمان بۆ تۆ نارد (ئەی موحەممەد ﷺ) بە فەرمانی خۆمان کەتۆ نەتدەزانی کتێب وئیمان چیە بەڵام ئێمە ئەوەمان کردە ڕووناکیەك ڕێنمونی ھەر کەسێکی پێ دەکەین کەبمانەوێت لەبەندەکانمان وە بەڕاستی تۆ (خەڵك) ڕێنمونی دەکەیت بۆ ڕێگای ڕاست

صِرَٰطِ ٱللَّهِ ٱلَّذِي لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ أَلَآ إِلَى ٱللَّهِ تَصِيرُ ٱلۡأُمُورُ﴿٥٣

53ڕێگەی ئەو خوایەی کە ھەرچی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەویدایە ھی ئەوە بێداربن ھەموو کارەکان ھەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە

RELATED SURAHS