الهمزة
The Gossipmonger • 9 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1سزاو لەناوچوون بۆ ھەموو نەنگ گرێکی بەدگۆ (عەیب گرێکی تانە دەر)
2ئەوەی کە ھەرماڵ و سامان کۆ دەکاتەوە ودەیژمێرێ
3وا دەزانێ کە ماڵەکەی ھەر دەیھێڵێتەوە
4نەخێر وانیە، بێگومان فڕێ دەدرێتە ناو ئاگرێکی تێکشکێنەرەوە
5تۆ چووزانیت ئەو ئاگرە چیە
6ئاگرێکی تاودراوی خواییە
7کە دێ بەسەر دڵاندا (ھوروژم دەباتە سەر دڵان)
8بێگومان ئەو ئاگرە داخراوە لەسەریان (و دەرچوونیان نییە)
9(زنجیر کراون) لەناو چەند کۆتێکی ڕاکشاودا (بەستراونەتەوە بەچەند ستونێکی بەرزو بڵندەوە)