العلق
The Clot • 19 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1(ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنە بە ناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە
2 مرۆڤی دروست کردوە لە خوێنێکی بەستوو
3بخوێنە، پەروەردگاری تۆ(لە ھەموو کەس) بەخشندە ترە
4ئەوەی کە(مرۆڤی) فێر(ی نووسین) کردووە بەقەڵەم
5مرۆڤی شارەزا کردووە بەو شتانەی کە نەی دەزانی
6نا (وانیە ) بەڕاستی مرۆڤ یاخی دەبێت
7خۆی ببینێت كە دەوڵەمەند بووە
8بێگومان ھەر بۆ لای پەروەردگاری تۆیە گەڕانەوە
9ئایا بینیت ئەو کەسەی کە جڵەوگیریی ئەکات
10لە بەندەیەک کەنوێژ بکات ؟
11ئایا پێم بڵێ ئەگەر(ئەو کەسە) لەسەر ڕێی ڕاست بووایە
12 یان فەرمانی بدایە بەپارێزکاریی ولەخوا ترسان (باشتر نەبوو)
13ئایا بینیت ئەگەر بڕوای(بە ئاینی ڕاست) نەبێت وپشتی لێ ھەڵکات (ڕزگاری دەبێ)
14ئایا نەی زانیوە کەخوا دەی بینێت
15وا نیە (کە بیری لێ دەکاتەوە) بە ڕاستی ئەگەر واز نەھێنێت ڕای دەکێشین (بە قژی) پێشەسەری
16پێشەسەرێکی درۆزنی بە ھەڵەدا چوو
17ئەمجا با ئەو بانگی ھاوڕێکانی خۆی بکات
18 ئێمەش بانگی فریشتەی زەبر بە دەست دەکەین
19نەخێر، بە گوێی(ئەو کەسانە) مەکە، وە کوڕنوش بەرەو (لەخوا) نزیک بکەوەرەوە