التين
The Fig • 8 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1سوێند بە ھەنجیرو زەیتون
2وە سوێند بە طوری سینا
3وە بەم شاری ئارام و بێ ترسە(کە مەککەیە)
4سوێند بەخوا بەڕاستی مرۆڤمان دروستكرد لە جوانترین شێوەدا
5لە پاشان (ئەگەر بێ باوەڕبێت) دەیخەینە بنی بنەوەی دۆزەخ
6جگە لەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان کردووە، بۆ ئەوان ھەیە پاداشتی نەبڕاوە
7جا ئیتر چی بێ باوەڕت دەکات بە ڕۆژی دوایی
8ئایا خوا فەرمان ڕەواترینی ھەموو فەرمان ڕەواکان نیە ؟